زایەڵە-رۆژ لە دوای رۆژ مەترسییەکانی وشکە ساڵی زیاتر دەبن و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکە ساڵی داواو تکای لە وڵاتانی دراوسێ هەیە.
حکومەتی عێراق مەترسیی ئەوەی هەیە وشكەساڵی تەنگ بە بەشێکی زۆری هاوڵاتیان هەڵبنێ بۆیە وەفدێكی باڵای حکومەتەکەی ناردووەتە تورکیای کردووەو داوای هاوکاری لێکردوون و بۆ ئەم مەبەستەش وەڵامی دڵخۆشکەریان وەرگرتووە، بڕیارە هەمان وەفد سەردانی ئێرانیش بكات.
بەپێی راپۆرتەکانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان ڕێژەی بەفیڕۆدانی ئاو لە عێراقدا ئاستێکی بەرزی تۆمارکردووە، ئەمە وێڕای کەمیی باران و مەترسیی وشکەساڵی.
غەزوان عەبدولئەمیر؛ بەڕێوەبەر لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق دەڵێت: دۆخی ئاوی ئەمباركراو مەترسیدارەو هاووڵاتییانیش لە بەفیڕۆدانی ئاودا لەسەر ئاستی جیهان بەرزترین ڕێژەیان تۆماركردووە، ئاوی ئەمباركراوی ئەمساڵیش بەراورد بەساڵانی ڕابردوو لەئاستێکی نزمدایە.
لەناوچە گوندنشینەكان 135 لیترو لەقەزاو ناحیەكان 200 لیترو لەسەنتەری شارەكانیش ڕێژەی بەفیڕۆدانی ئاو دەگاتە 240 لیتر، لەهەندێك ناوچەش بەرزترین ڕێژەی ستانداردی جیهانیی تێپەڕاندووەو گەیشتووەتە 700 لیتر لەڕۆژێكدا.
ک