زایەڵە - وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، تا كۆتایی ئەمساڵ عێراق بە تەواوی هاوردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكان رادەگرێت و هاوكات تا ساڵی 2030 توانای بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بۆ شەش ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا زیاد دەكات.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: تا كۆتایی ئەمساڵ عێراق بە تەواوی هاوردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكان رادەگرێت، ئەمەش لە ئەنجامی فراوانكردنی پڕۆژەكانی پاڵاوتنی ناوخۆییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆژەی یەكەی FCC (Fat Catalytic Cracking) لە پاڵاوگەكانی باشوور گەیشتوەتە قۆناغی پێشكەوتوو و بەشدارییەكی بەرچاو دەكات لە گەیشتن بەم ئامانجە، هاوكات بەپێی پلانێكی ستراتیژی كاردەكات بۆ زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بۆ نزیكەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە تا ساڵی 2030.
وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێستای عێراق نزیكەی چوار ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە، هەروەها لەو ڕێژیەش چوار ملیۆن و 200 هەزار بەرمیلی هەناردەی دەرەوە دەكرێت.
ک