زایەڵە-قایمقامی چەمچەماڵ ئاماژە بەوەدەكات، تاكە ئومێد كە هەیانبوو، جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە بوو كە ساڵی رابردوو زەوی رادەستی كۆمپانیا كراوە بۆ جێبەجێكردنی كارەكان، بەڵام لە ئێستادا كارەكانی پرۆژەكە بەهۆی پێنەدانی پێشینەوە راگیراوە.

ڕەمەك ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تاكە رێگەی چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی لە چەمچەماڵ جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە–چەمچەماڵە و لە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تاكە ئومێد كە هەیانبوو، جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە بوو كە ساڵی رابردوو زەوی رادەستی كۆمپانیا كراوە بۆ جێبەجێكردنی كارەكان، بەڵام لە ئێستادا كارەكانی پرۆژەكە بەهۆی پێنەدانی پێشینەوە راگیراوە.

پرۆژەكە زیاتر لە 78 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە و كۆمپانیای هابیكا جێبەجێیدەكات، تا ئێستا نزیكەی لە %7ی كارەكانی تەواوبووە وبڕیاربوو لەماوەی 730 رۆژدا تەواو بكرێت، هاوكات پڕۆژەكە توانای بەرهەمهێنانی 3400 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی لە یەك كاتژمێردا هەیە و زیاتر لە 480 هەزار كەس لێی سوودمەند دەبن.

ک