زایەڵە - بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی پێش جەژن بەغداد مووچەی مانگی پێنج بنێرێت.
رێباز حەملان بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هەموو ئەو پابەندییانەی بەغداد داوایکردووە، هەرێم سەرجەمیانی جێبەجێکردووە و هەر بۆیە وەزارەتی دارایی نەیتوانی یەک تێبینی لەسەر لیستی مووچەی مانگی چوار هەبێت و بەو شێوەیەش دوای 21 رۆژ دواکەوتن مووچە بنێرن.
ئاماژەی بەوەش كرد، لە رۆژی دووشەممەوە وەزارەتی دارایی دەستدەکات بە تەرازووی پێداچوونەوە، ناردنی %50 ی داهاتی نانەوتی و ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج هەوڵدەدەین پێش کۆتایی هەفتە بینێرین بۆ ئەوەی بتوانرێت پێش جەژن مووچە دابەشبکرێت.
مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم دوای 40 ڕۆژ لە دابەشنەكردنی ، لە رۆژی چوار شەممە ١٤ نیسانەوە دەستیپێکردووەو هێشتا ژمارەیەکی بەرچاو لە وەزارەت و دەستەکان مووچەکانیان دابەشنەکراون.
ک