زایەڵە-میدیای عێراقی لەزاری نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، پێش جەژنی قوربان موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێم و عێراق دابەشدەكرێت.

كەناڵی (الشرقیە) لەزاری نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی بڕیاریداوە پێش جەژنی قوربان پارەی مووچە بخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم.

ئاماژەبەوەشكراوە، دوای گەیشتنی لیستی موچەی مانگی پێنج و وردبینیكردن لە لیستەكە، پارە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ئەوەی بەزوترین كات مووچە دابەش بكەن.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیشیكردەوە كە موچەخۆرانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش پێش جەژنی قوربان موچەی مانگی پێنج وەردەگرن.

ک