زایەڵە - نزار مەحمود جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ سەرکردەکانی پەکەکەبە وردبونەوە لە ڕوداوەکانی ڕابردوو بیریان لە هەموو ئەگەرەکان کردوەتەوە و ئامادەن بۆ هەموو جۆرێک کارکردن بۆ هەموو هەنگاوەکان و ڕوداوەکان و پلانی بەدیلیان هەیە. ئەکرێت پەکەکە وەک ناو نەمێنێت بەڵام بەناوێکی ترە درێژە پێ ئەدات ئەگەر پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا هەنگاوی بۆ نرا ئەمانیش شێوازی خەباتیان ئەگۆڕن .
لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە نزار مەحمود باژێروانی هەڵەبجە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارت بەو بیروبۆچون و هەڵوێستانەی لەسەر بڕیاری کۆنگرەی دوایی پەکەکە بۆ چەک دانان و خۆهەڵوەشانەوە و هەندێ جار ناوهێنانی بە ئاش بەتاڵ، ڕایگەیاند: دیارە ئاش بەتاڵ لە فەرهەنگی کوردیا لەدوای ساڵی ١٩٧٥ ی سەدەی ڕابردو بۆ خۆبەدەستەوە دان و بەزین بەکاردێت بۆیە هەر چەک دانانێک لەلایەن هەرکەس ولایەنێکەوە بێت پێی دەڵێن ئاشبەتاڵ، ئەوەی لە کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە ڕوی دا هەندێ کەس و لایەن پیان خۆشە بە ئاش بەتاڵ و هەندێکیش لە دڵسۆزیان بۆ دۆزی ڕەوای کورد و پیان وایە تورکیا هەنگاوێک بۆ چارەسەری نانێت و پەکەکە جگە لە ئاشبەتاڵ و خۆڕادەستکردن هیچ بەدەست ناهێنێ، هەندێکیش بە گۆڕینی شێوازی خەبات و چارەسەری ئاشتی بۆ کێشەی کورد لێی دەڕوانن، بەئومێدەوە سەیری ئایندەی لێکەوتەکانی ئەو دەستپێشخەریە ئەکەن، بەڵام ئەوەی وا ئەکات بەرچاوڕونی نەبێت بۆ ئەودۆخە لە ئایندە ئەوەیە زۆرینەی ئەوانە پەکەکە وەک هێزێکی لۆکاڵی هاوشێوەی هێزەکانی تر سەیر ئەکەن بێ ئاگا لەوەی ئەوان بە وردبونەوە لە ڕوداوەکانی ڕابردوو بیریان لە هەموو ئەگەرەکان کردوەتەوە وە ئامادەن بۆ هەموو جۆرێک کارکردن بۆ هەموو هەنگاوەکان و ڕوداوەکان و پلانی بەدیلیان هەیە. ئەکرێت پەکەکە وەک ناو نەمێنێت بەڵام بەناوێکی ترە درێژە پێ ئەدات ئەگەر پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا هەنگاوی بۆ نرا ئەمانیش شێوازی خەباتیان ئەگۆڕن ئەکرێت پەکەکە چەک دانێت، بەڵام لەناو پژاک بەهەمان بیرو هەمان چەک و هەمان گەریلاوە درێژە بەخەبات بدات .
هێمای بەوەشکرد، ئەگەر پرۆسەی ئاشتی بەدیهات، ئەوە سەرکەوتنە بە ئامانجەکانیان دەگەن و ئەگەریش ئاشتی بەدینەهات پەکەکە زیانی نەکردوەو هیچی لەدەست نەداوە هەر لەشوێن و ماڵی خۆی ئەبێت...تەنها ناوەکەی گۆڕاوە .
ک