زایەڵە-سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە کە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێش جەژنی قوربان پەیوەستە بە کاتی ناردنی لیستەکانەوە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، "ئەگەر تاوەکو ٢٠ی مانگ لیستی مووچەی مانگی پێنج بنێرن، بێ کێشە پێش جەژن مووچە دەنێردرێ بۆ هەرێم، بەڵام بگاتە دوای ٢٥ی مانگ، ئەوە قورس دەبێت بۆ پێش جەژن دابەش بکرێ."

ئەم ئاگادارکردنەوەیە لە کاتێکدا دێت کە خەڵکی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی مووچەی خۆیانن پێش جەژنی قوربان کە چەند ڕۆژێکی دیکە دەستپێدەکات، و نیگەرانییەکان لە دواکەوتنی مووچە بەرەو زیادبوون دەچن.

ک