زایەڵە - پەرلەمانتارێكی خوولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ نرخی كارەبا پێچەوانەی بنەما دەستووری و یاساییەکان و بەرژەوەندی و بژێوی هاووڵاتیانە و دەشڵێت: ئەوەی ڕوودەدات لە (کارەبا)دا ناوەستێت، ئەمە مەترسییەکەیە.
لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، عومەر گوڵپی، ئەندامی خوولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، لەبەر ئەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی “ماوەبەسەرچوو” بۆ نرخی کارەبا پێچەوانەی بنەما دەستووری و یاساییەکان و بەرژەوەندی و بژێوی هاووڵاتیانە، لە نزیکترین کاتدا دۆسیەی بە بازرگانیکردنی نرخی کارەبا دەبەیبە دادگای باڵای فیدڕاڵی و داوا تۆمار دەکەین.
ڕاشیگەیاند، ئەمەی كراوە ستەمە و هیچ بازرگانییەک بەمجۆرە قازانج ناکات، چونكە حكومەت دەیەوێت بیكاتە سەرچاوەی داهات بۆخۆی.
هۆشداری ئەوەش دەدات، كە “لە (کارەبا)دا ناوەستێت، ئەمە مەترسییەکەیە!” و دەشڵێت: ئامادەی گفتوگۆی ئەم وردەکارییە زانستی و پیشەییەم لەگەڵ هەرکەسێک لە دەسەڵات، لەهەر شوێنێک پێی خۆشە!
ک

10 کاتژمێر لەمەوبەر