زایەڵە - حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخی کڕینی کارەبا لە ۱۰ وێستگەی هەرێم بڵاوکردەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین دەکات و کارەبای بەرهەمهێنراویان لێدەکڕێت. بەشێکی تری کارەبای بەرهەمهێنراو دەفرۆشرێتە حکومەتی عێراق.
کۆمپانیای ماس سێ وێستگەی هەیە کە بریتیین لە وێستگەکانی هەولێر ۱٥۰۰ مێگاوات و چەمچەماڵ ۱٥۰۰ مێگاوات و دهۆک هەزار مێگاوات. بۆ وێستگەکانی هەولێر و چەمچەماڵ لەبەرامبەر ۲٤ کیلۆوات کارەبا بڕی دۆلارێک دەدرێت بەکۆمپانیای ماس. نرخی کڕینی یەک کیلۆوات ٤.۱٦ سەنتە و دەکاتە ٥٥ دینار و بەرزترین نرخی کڕینی کارەبایە. بەڵام لە وێستگەی دهۆک نزیکەی ۳۱ کیلۆوات بە دۆلارێک دەکڕدرێت و بەهای کڕینی کیلۆ واتێک ٤۳ دینارە.
لە وێستگەی خوڕمەڵە کە کۆمپانیای کار خاوەندارێتی دەکات هەمان نرخی گرێبەستی وێستگەی دهۆکە. نرخی کڕینی کیلۆواتێک ٤۳ دینارە. گرێبەستی وێستگەی بازیان کە کۆمپانیای قەیوان خاوەندارێتی دەکات بەهەمان شێوەیە و کیلۆواتێک کارەبا بە ٤۳ دینار دەداتە حکومەتی هەرێم.
وێستگەی هەڵمی خەبات لە هەولێر هەرزانترین نرخی کڕینی کارەبای هەیە و حکومەتی هەرێم لە بەرامبەر هەر ٥٨ کیلۆوات تەنها دۆلارێک دەدات و نرخی کڕینی کیلۆواتێک ۲۳ دینارە.
لەوێستگەی باعەدرێ لە پارێزگای دهۆک زیاتر لە ۳٥ کیلۆوات بەدۆلارێک دەکڕدرێت و نرخی کیلۆواتێک ۳٨ دینارە، لە وێستگەی غازی ئەگریکۆ لە گەرمیان تێچووی کڕینی کارەبا بەرزترینە و ۲۱ کیلۆوات بە دۆلارێک دەکڕدرێت و بەهای کیلۆواتێک ٦٤ دینارە.
تێکڕا لەو هەشت وێستگەیە کە گرێبەستەکانیان جیاوازە نرخی ۲۷ کیلۆوات بەرامبەر دۆلارێکە و هەر کیلۆواتێک بە ٤۹ دینار دەکڕدرێت.
حکومەتی هەرێم غاز بۆ وێستگەکانی هەولێر و چەمچەماڵ و بازیان و دهۆک و خۆڕمەڵە و ئەگریکۆ و سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی باعەدرێ و خەبات دابین دەکات و بڕێکی کارەبا لە ڕێگای ئاو لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان بەرهەم دێت کە تێچوویان نییە.
ک