زایەڵە-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ دووشەممە (19/5/2025) وەزارەتەکەیان میزان موراجەعەی مانگی چواری ئەمساڵی بۆ بەغدا ناردووە، کە تیایدا خەرجی و داهاتەکانی هەرێم دیاری کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، دوای ناردنی داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعەی مانگی نیسان، چاوەڕێ دەکرێت حکومەتی هەرێم بە خێراترین کات لیستی مووچەی مانگی ئایار ئامادە بکات و بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بنێرێت، بۆ ئەوەی ئەوان وردبینی بکەن و بڕیار لەسەر ناردنی مووچە بدەن.
ک