زایەڵە-بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایگەیاند، سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، جارێكی دیكە بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە نزیك گوندی (دارەبەن)ی هەولێر، شكاو بەو هۆیەوە 40%ی دانیشتوانی شاری هەولێر بێ ئاو دەبن.

لەبارەی چۆنییەتی شکانی بۆرییەکە، ڕابەر حسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاند "هەرچەندە جارێ لێکۆڵینەوە تەواو نەبوە، بەڵام پێدەچێت بەهۆی کارپێکردنی حەفارەیەکی گوندەکە، بۆرییەکە شکا بێت."

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم، پڕۆژەکانی ئیفراز لە هەولێر نیوەی ئاوی خاوێنی سنورەکە دابین دەکەن، تەنیا پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ سەرچاوەی سەرەکی نزیکەی 40 گەڕەکی شاری هەولێرە کە دەکاتە 40%ـی دانیشتوانی شارەکە.

هەولێر 3 پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی هەیە؛ ئیفراز یەک کە ساڵی 1967 دروستکراوە؛ ئیفراز دو كە ساڵی 1982 و ئیفراز سێ كە ساڵی 2007 کەوتوەتە کار.

ک