زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی مەقان بەرواری ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥، گەشتیکی تایبەت و ناوازەی ئەنجامدا بۆ شاری بۆکان و سەرکەفت بەسەر شاخی تەرەغە لە کوردستانی ئێراندا.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: بە ڕێبەری مامۆستا (تاهیر ڕەحیمی) ڕاهێنەری شاخەوانی و شاخەوانی دیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لێرەوە بە پێویستی دەزانین بەناوی سەرۆک و ئەندامانی گروپی شاخەوانی مەقانەوە زۆر سوپاسی بەڕێزیان بکەین بەڕاستی ماندوو بو لەگەڵمان. لە گەشتەدا توانیمان کە سەردانی شاخی (تەرەغە)بکەین بە بەرزی (2221)متر لە ئاستی ڕووی دەریاوە.ئەم شاخە لە نزیکی شاری بۆکان لە نێوان دوو شاری بۆکان و مەهاباد دا هەڵکەوتووە.
بەشی ڕاگەیاندن وتی: ئەم شاخە مێژووەکەی دەگەریتەوە بۆ 2700 ساڵ پێش ئێستا بۆ سەردەمی حکومەتی ئورارتورییەکان. لە نزیکی لووتکەی ئەم کێوە پێشتر نووسراوێکی بزماری لێ بوو کە بۆ سەردەمی ئوراتووریەکان دەگەریتەوە. ئەم کێوە جێیگایی بەردەوانی و سایت شاخەوانیە و ساڵانە شاخەوانانێکی زۆری ئێرانی سەردانی ئەم کێوە دەکەن.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: هەروەها توانیمان لە گەشتەکەماندا سەردانی ئەم شوێنە گرینگ و مێژویانەیش بکەین لەوانە: مزگەوتی گەورەو مێژوویی بۆکان، حەوزە گەورەی بۆکان، کێوە ڕەشی بۆکان، بازاڕی گەورەی بۆکان، شاخی ناڵەشکێنە و گڵکۆی مامۆستا حەسەن زیرەک.
بەشی ڕاگەیاندن زیاتر وتی: پاشان بۆ ڕۆژی دواتر سەردانی ئەم شوێنانەمان کرد، ئەشکەوتی سەهۆڵان و بەنداوی بۆکان و سوپاس بۆ خوا بە سەلامەتی گەشتەکەمان بە کۆتا هێناو گەڕاینەوە شاری چەمچەمال سوپاس بۆ هاوڕێیان کە پابەندی ڕێنماییەکان بون.