زایەڵە ـــ  خاوەن 5 خەڵاتی تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی جیهان، هەوڵی جێهێشتنی سعودیە دەدات.

ئەگەر ڕاپۆرتی گۆڤاری مارکا سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی ئەفسانەی پورتوگالی بۆ پالمیراسی بەرازیلی ڕاست دەرکەفێت، لەوانەیە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دیکە لە نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی ڕووبدات.

 ڕۆناڵدۆ لە ماوەی 2 ساڵی یاریکردنیدا بۆ یانەی نەسر و لە 10 نازناوی پاڵەوانێتیدا، هیچ  سەرکەوتوو نەبوو. پالمیراس لە قۆناغی گرووپەکانی جامی جیهانیی یانەکانی ئەمریکا بەرامبەر ئینتەر میامی کە لیۆنێل مێسی تێدایە ڕکابەری دەکات. ڕۆژنامەی ئیسپانی دەڵێت ڕۆناڵدۆ لەم ژۆژانەدا زیاتر لە پێشوو هەست بە شەرمەزاری و شکست دەکات و لەم دواییانەشدا پشکی خولی یانە نایازەکانی ئاسیای لەدەستداوە و لەم وەرزەدا هیچ دەستکەوتێکی بەدەست نەهێناوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی مارکا، یانە بەرازیلیەکە دەیەوێت بە ئۆفەرێکی دارایی سەرنجڕاکێش فریوی بدات، هەرچەندە کەمترە لەوەی سعودیە پێشنیاری کردبوو، زەڵام دەرفەتی ئەوەی بۆ دەڕەخسێت کە لە جامی جیهانی یانەکان لە ئەمریکا بدرەوشێتەوە و جارێکی تر لە بازنەی جیهانیدا ببینرێت.