زایەڵە ـــ لامین یامال دوای ئاهەنگگێڕانی 18 ساڵەی لەدایکبوونی لە بارودۆخێکی تایبەتدا لە پاڵ یانەی بەرشەڵۆنە دەمێنێتەوە.
لامین یامال نەک تەنها گرێبەستێکی نوێ وەردەگرێت کاتێک تەمەنی 18 ساڵ دەبێت لە مانگی تەمووزدا، بەڵکو درێسی ژمارە 10ی بەرشەلۆنەشی پێدەدرێت. ڕۆژی لەدایکبوونی یامال لەلایەن زەبەلاحەکانی کەتەلۆنیاوە ئاهەنگ دەگێڕێت و ئەو بە فەرمی گرێبەستە درێژخایەنەکەی لەگەڵ یانەکە واژۆ دەکات کە بڕگەی کڕینی یەک ملیار یۆرۆی تێدایە. جگە لەوەش ئەم ئەستێرە گەنجە درێسی ژمارە 10 ی پێدەدرێت.
درێسە بەناوبانگەکە ئێستا هی ئانسو فاتییە، بەڵام تەنانەت ئەگەر ئەم یاریزانە لە نیوکەمپ بمێنێتەوە، ئەوا ژمارە 10 ڕادەستی یامال دەکرێت. درێسی ئەم هەرزەکارە لە ئێستادا یەکێکە لە پڕفرۆشترین درێسەکانی بەرشەلۆنە و بێگومان ئەگەر ژمارە 10 لەسەر پشتی بێت ئەوا درێسەکەی بەردەوام دەفرۆشرێت.