زایەڵە-لە سنووری ناحیەی مەیدان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە دووکەس گیانیان لەدەستدا هەردووکیان بران.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئایاری 2025، لە گوندی دێ سوتکی سنووری ناحیەی مەیدان بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە هەردوکیان بران و خوێندکارن".

ئاماژە بەوەکراوە، "رووداوەکە لەنێوان ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری بارهەڵگر رینۆ روویداوە بە کاریگەری ڕووداوەکە بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە، تیمی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردوە بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە".

ک