زایەڵە - ئارام نووری، بەڕێوەبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم،بەبێ ئاگاداریی ئێمە وەزارەتی شەهیدانی عێراق 154 رووفاتی ئەنفالیان دەرهێناوە و بردوویانن بۆ دادپزیشکی بەغدا، ئێستا لە گفتوگۆداین بۆ ئەو پرسە و تەواوی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دیکە، کە ناکرێت بێ هاوئاهەنگی لەگەڵ ئێمە کاریان لەسەر بکرێت".

 "پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ژمارەیەکی کەم لە کەسوکاری ئەنفالکراوان لە چەمچەماڵ، گەرمیان و کۆیە کراوە و تاوەکو ئێستا ئەنجامەکانیان ئاشکرا نەکراوە".

لە ناوچەی تەلشێخەی سەماوە، 16-01-2025 هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ کۆتاییهات و رووفاتی 154 ئەنفالکراوی کوردی تێدا دەرهێندرا، دواتر رەوانەی دادپزیشکی بەغدا کران و تاوەکو ئەمڕۆ لەوێ دانراون.

ک