زایەڵە - ئەمڕۆ سێشەممە 2025.5.20، لە کاتی گەیشتنی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ شاری سنە، هەریەک لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئارەشی زرێ تەنی لهۆنی، پارێزگاری کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا، بۆ کەناڵەکان جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، سوپاسى پێشوازییەکەی پارێزگاری سنەو و بەرپرسانی دیکەی باڵای شارەکەی کرد، هەروەها زۆر سوپاسی سەر کونسوڵی گشتیی کۆمارى ئیسلامى ئێرانى لە هەولێر کرد، بۆ ڕێکخستنى سەردانەکە و هەوڵەکانى بەڕێزیان بۆ ڕێکخستنی سەردانەکە و ئامادەکارییەکانی بەرز نرخاند و خۆشحاڵى خۆشى بە سەردانی کردنی شاری سنە نیشاندا.
جێگەی باسە، ئەمڕۆ شاندی حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە چوارچیوەى سێەمین دیدارى پارێزگا هاوسنوورییەکان، گەیشتنە شارى سنه و لەگەڵ پارێزگارانى ( ئازربایجانى ڕۆژئاوا “ئورمیە” ، سنە “پارێزگای كوردستان”، کرمانشان )، لەماوەی دوو ڕۆژدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەى گرنگیان دەبێت لە پێناو بەهێزکردنى جوڵە و ڕهوشی بازرگانی و برهودان به بواری كولتوورى و پێوهندییه ئابوورییهكانى نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و هەرێمى کوردستان.