زایەڵە-بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی قەزای شارەزووریان دەستگیرکرد و ڕووبەڕووی یاساکرانەوە.

لەشەوی ٢٠٢٥/٥/١٩  لەقەزای شارەزوور چوار تۆمەتبار لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هێرشیانکردە سەر دوو هاوڵاتی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، بەدواداچوونی لەسەر ڕووداوەکە ئەنجامداو لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان ( ٤ ) تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیربکەن.

لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٤١٣) دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

ک