زایەڵە ـــ ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی کامیرۆنی مانچستەر یونایتد نزیکە لە گواستنەوە بۆ خولی پڕۆفشناڵی سعودیە.
بەرنامەی تەلەفزیۆنی "سپۆرت سکۆپ" ی سعودیە بڵاویکردەوە کە یانەی "نێئۆم" زۆر نزیکە لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی کامیرۆنی یانەی مانچستەر یونایتد .بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە تەنیا چەند هەنگاوێکی کەم ماوە بۆ ئەوەی ئەم گۆڵپارێزە کامیرۆنییە بچێتە ڕیزی خولی پڕۆفشناڵی سعودیە.
گرێبەستی ئاندرێ ئۆنانا لەگەڵ مانچستەر یونایتد لە 30 حوزەیرانی 2028دا کۆتایی دێت و بەپێی ڕاپۆڕتی ماڵپەڕی ترەنسفۆڕمارکێت بەهای ئێستای ئەو یاریزانە بە 32 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.
میدیاکانی ئینگلیزی هەروەها راپۆرتیان داوە کە مانچستەر یونایتد زۆر ئامادەیە لە گواستنەوەی هاوینەی 2025 گۆڵپارێزەکەی بفرۆشێت.