زایەڵە ـــ  یانەی شەباب ئێلاهی نرخێکی زۆری بۆ فرۆشتنی هێرشبەری هه ڵبژاردەی ئێران داناوە. 

 مێهدی قائێدی لەم وەرزەدا لە22 یاریدا لەخولی ئیمارات، 23 گۆڵی کاریگەری تۆمارکردووە و ماڵپەڕی وەرزشی ئیماراتی ڕایگەیاند؛ کە ئەو نرخەی یانەی ئێلاهی بۆ ئەستێرەی نیشتمانی ئێران دیاریکردووە 5 ملیۆن دۆلارە بەپێی ئامارەکان، قائێدی بووە باشترین یاریزانی وەرزی ئیمارات و هیچ یاریزانێکی دیکەی ئێرانی لەم وەرزەدا لەو باشتر نەبووە. چوار ساڵ لەمەوبەر، ئێلاهی گرێبەستێکی 5 ساڵەی لەگەڵ ئیستقلال بۆ گواستنەوەی قائێدی واژۆکرد. یانەی ئیماراتی نزیکەی 2 ملیۆن دۆلاری داوەتە یانەی ئیستقلال بۆ کڕینی ئەو یاریزانه.

 بەگوێرەی ماڵپەڕی وەرزشی ئێماراتی، یانەی ئەهلی دەیەوێت لە دوایین وەرزی گرێبەستەکەی لەگەڵ قاعیدی ئەم ئەستێرەیە بە یەکجاری بفرۆشێت بۆ ئەوەی 2.5 ئەوەندەی قازانج بەدەست بهێنێت بەراورد بەو بڕە پارەیەی کە بۆ کڕینی خەرج کردووە. میدیاکانی ئیماراتی راپۆرتیان داوە کە ئیتحاد کەڵبا کە لە دوو وەرزدا قاعیدی بە شێوازی قەرزی یاری بۆ کردبوو، کڕیاری سەرەکی ئەم ئەستێرەیەیە و چەند یانەیەکی ئێرانیش ئارەزووی خۆیان بۆ کڕینی ئەو یاریزانە دەربڕیوە.