زایەڵە ـــ 27 ساڵ پێش ئێستە و لە ڕۆژێکی ئاوادا شاخەوانانی وڵاتی ئێران بۆ یەکەم جار بەسەر "ئێڤەرێست"، بەرزترین لووتکەی جیهاندا سەرکەوتن بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە هیچ لووتکێک بۆ ئێرانییەکان دوور نییە.

 لە ڕووداوێکی مێژوویی بۆ وەرزشی ئێران لە 21 ی ئایاری 1998 چوار شاخەوانی ئێرانی بۆ یەکەم جار لە مێژوودا گەیشتنە لوتکەی 8848 مەتری ئێڤرێست. ئەم سەرکەوتنە نەک تەنها دەستکەوتێکی وەرزشی گرنگ بوو بەڵکو سیمبولی توانا و ئیرادە و یەکێتی نیشتیمانی بوو کە وەک یەکەم سەرکەوتنی فەرمی تیمی نیشتمانی ئێران بۆ سەر ئێڤەرێست تۆمار کرا. 

تیمێکی چوار کەسی پێکهاتبوو لە خوالێخۆشبوو "محەمەد ئەوراز" و "جەلال چێشمێ قەسەبانی" و "محەمەد حەسەن نەجاریان" و "حەمید ڕەزا ئۆلەنج" پاش تێپەڕکردنی قۆناخە دژوارەکان لە ئامادەکارییە سەختەکان و نیشتەجێبوون لە کەمپەکانی بەرزاییەکان و ڕۆژانێک لە سەبووری و ماندووبوون، دواجار توانیان ئاڵای سێ ڕەنگی ئێران لەسەر، سەربانی جیهان بەرز بکەنەوە. هەرچەندە ئێران مێژوویەکی دەوڵەمەندی هەیە لە سەرکەوتن بەسەر لووتکە ناوخۆیی و ناوچەییەکاندا، بەڵام ئەزموونی فەرمی و ڕێکخراوی لە سەرکەوتنی هیمالایا نەبوو.

سەرکەوتن بۆ چیای ئەفەرێست، بە لەبەرچاوگرتنی بەرزی و کەش و هەوای پێشبینی نەکراو و کەمی ئۆکسجین و مەترسی جۆراوجۆر وەک بەفربارین و درزی سەهۆڵی و نەخۆشی بەرزایی، پلاندانانی ورد و تیمێکی تەکنیکی بەهێز و پشتیوانی فراوانی پێویست بوو. سەرەڕای ئەم ئاستەنگانە یەکێتی شاخەوانی ئێران بڕیاریدا هەنگاوێکی گرنگ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بنێت بە پێکهێنانی هەڵبژاردەی نیشتمانی و سەرکەفتن تۆمار بکات.