زایەڵە-بەپێی ڕاپۆرتێکی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم بۆ وردبینی داهات و خەرجی هەر سێ مانگی نیسان و ئایار و حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، داهاتی نەوت لەو سێ مانگەدا ۷۹٦ ملیۆن و ٥۱٦ هەزار دۆلار بووە. بە جۆرێک داهاتی هەر مانگێک زیاتر لە ۲٦٥ ملیۆن دۆلار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە داهاتی فرۆشتنی نەوت و بەرهەمەکانی غاز لەو سێ مانگە ۷۰۹ ملیۆن و ۱۱٥ هەزار دۆلار و داهاتی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان ٨٦ ملیۆن و ۹۲۰ هەزار دۆلار و داهاتی بەکاربردن ٤٨۳ هەزار دۆلار بووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ۲۷ ملیۆن و ٦۹٤ هەزار بەرمیل نەوت لەو سێ مانگەدا فرۆشراوەتە بازاڕی ناوخۆیی و ئەو کۆمپانیایانەی بۆ دەرەوەی دەبەن. تێکڕا مانگانە ۹ ملیۆن و۲۳۱ هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە. لە ڕۆژێکدا دەکاتە ۳۰۷ هەزار بەرمیل.
دەربارەی داهاتی نەوتی فرۆشراو وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بەنوسراوێک لە ۲۱ی ئابی ۲۰۲٤، وەڵامی دیوانی چاودێری دارایی عێراقی داوەتەوە کە ئەو داهاتەی داوەتەوە قەرزی کۆمپانیاکانی نەوت و کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنی کارەبا. هیچ بڕە پارەیەک لەو داهاتە نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
ک