زایەڵە - لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە رایگەیاند: کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو ٢٠٢٥/٥/٢٠ لەدرێژەی کارو چالاکییە کانی لیژنەهاوبەشەکان ،بەئامادەبونی سمکۆ سالار قائیمقامی هەڵەبجە و بەهاوکاری پۆلیسی ۱۰٤ گەڕانێکی ورد کرا بەناو لەفە فرۆش و کاسبکارو چایخانەکانی  ناوبازاڕدا کرا، لەگەڕانی ئەم شەودا ڕێنمایی تەواوی لیژنە هاوبەشەکان درایە ئەوشوێنکارانەی کە خواردن و خواردنەوە دەدەنە هاوڵاتیان بەشەودا لەناوبازاڕی شار.

راشیگەیاند: سێ شوێنکار غرامە کران و ڕێنمایەکی زۆریان ئاڕاستەی دەست گێڕەکان کردووە، دەستیش گیراوە بەسەر بڕێک کەرەستەی خواردن دروستکردندا، کە شیاوی بەکار هێنان نەبوون، لەگەڵ بڕێک گۆشت و مریشک و جگەر، کە شیاوی خواردن نەبوون و سەرجەمیان تەلەف کران.

ئاگاداری کاسبکاران دەکەین هەر شوێنکارێک ڕێنمایی لیژنە جێبەجێ نەکات ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.

*لەکاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی هەڵەبجە و لیژنەکە تکایە پەیوەندی بەم ژمارەوە بکەن (07518028483)

ک