زایەڵە - وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، جارێکی دیکە هۆشداریی دا لە پێشێلکردنی رێسا و رێنوێنییەکانی حەج، جەختی لەوە کردەوە، 20 هەزار ریاڵی سعودی سزا بەسەر هەر کەسێکدا دەسەپێندرێت کە بەبێ مۆڵەتی فەرمی حەج دەکات، یان هەوڵی ئەنجامدانی دەدات.
"سزایەکی دارایی تاوەکو بڕی 20 هەزار ریاڵ (زیاتر لە 5000 دۆلاری ئەمریکی) جێبەجێ دەکرێت بەرامبەر هەر کەسێک، کە دەستگیر دەکرێت لەکاتی ئەنجامدانی حەج یان هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی بەبێ مۆڵەت."
هەروەها، ئەو کەسانەی نیشتەجێی وڵاتن و بە قاچاخ یان بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی حەجکردن دەدەن، دیپۆرت دەکرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان و بۆ ماوەی 10 ساڵ رێگەی چوونەژوورەوەیان بۆ سعودیە پێ نادرێت.
ک