زایەڵە-١٩ی ئەم مانگە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای HKNی ئەمەریکی و گروپی ئۆنێکس بەهاوبەشی کۆمپانیای میران ئینێرجی ناوخۆیی گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگەی غازی میرانیان لە سلێمانی واژۆ کرد.
بەپێی گرێبەستەکە پەرە بە کێڵگەی میران دەدرێت و لە قۆناغی کارکردن تا پەرەپێدانی دوور مەودا بەهای گرێبەستەکە دەگاتە ٤۰ ملیار دۆلار بەوەش دەبێتە گەورەترین گرێبەستی بواری نەوت و غازی هەرێم.
کێڵگەی میران دەکەوێتە ناوچەکانی پیرەمەگرون و بازیانی پارێزگای سلێمانی. پێشتر کێڵگەکە درابوو بە کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی تورکی، بەڵام حکومەتی هەرێم بەهۆی پابەند نەبوونی کۆمپانیا تورکیەکە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.
مەزەندە دەکرێت کێڵگەی میران بڕی هەشت تریلیۆن پێ سێجا غازی تێدا بێت.
لەلایەکی تر حکومەتی گرێبەستێکی 70 ملیار دۆلاری لەگەڵ کۆمپانیای وێسترۆن زاگرۆسی ئەمەریکی کەنەدی بۆ کارکردن لە کێڵگەی نەوت و غازی تۆپخانە لە واشنتۆن ئیمزا کرد.
بەپێی ناوەڕۆکی گرێبەستەکە کۆمپانیای وێسترۆن کە بەشێکە لە گروپی کریست ئینتەرناشناڵ پەرە بە کێڵگەکە دەدات بۆ دەرهێنانی نەوت و غاز. مەزەندە دەکرێت داهاتی کێڵگەکە نزیکەی ۷۰ ملیار دۆلار بێت.
کێڵگەی تۆپخانە دەکەوێتە نێوان هەردوو ناحیەی سەنگاو و قادرکەرەمی قەزای چەمچەماڵ. مەزەندەی پێنج تریلیۆن پێ سێجا غاز و ۹۰۰ ملیۆن بەرمیل نەوتی تێدا دەکرێت. بڕیارە کێڵگەکە بە بۆڕی ببەسترێت بە چەمچەماڵەوە.
کێڵگەی تۆپخانە، سەرەتا درایە کۆمپانیای ڕیسپۆڵی ئیسپانی. پاشان کۆمپانیای دایناسیتی ناوخۆی پشکەکانی لە کۆمپانیا ئیسپانیەکە کڕییەوە. لە ئێستادا کۆمپانیای وێسترۆن پاکتاوی پشکەکانی دایناسیتی کردووە و کێڵگەکە لەگەڵ کێڵگەی نەوتی کوردەمیر هاوسنورە کە هەمان کۆمپانیا بەڕێوەی دەبات.
بڕیارە کۆمپانیای وێسترۆن لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بەکارکردن بکات و بۆڕییەکی غاز لە کێڵگەکەوە بگەیەنێتە چەمچەماڵ و غازی بەرهەمهاتوو بۆ کارەبا سودی لێ ببینرێت. هاوکات لەگەڵ بەرهەمهێنانی غازی سروشتی نەوت و LPG بەرهەم دەهێنرێت.
لای خۆیەوە یەكێك لەو كۆمپانیایەی گرێبەستەكەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردووە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
كۆمپانیای وێسترن زاگرۆس لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، "بەكاركردن لە كێڵگەكانی تۆپخانە و كوردەمیر ئابوریی هەرێمی كوردستان گەشە دەكات و لەو دوو كێڵگەیە پێنج ترلیۆن پێ سێجا گازی سروشتی و 900 ملیۆن بەرمیل نەوت هەن.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، داهاتی كێڵگەكانی تۆپخانە و كوردەمیر دەگاتە 70 ملیار دۆلار.
دوای ڕاگەیاندنی ئەم گرێبەستانە حکومەتی عێراق بەتوندی هاتە دەنگ و ڕایگەیاند دژی بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاساکانی عێراقن
لەو بارەیەوە حکومەتی عێراق هۆشداری توندی دەداتە دەسەڵاتدارانی هەرێم، وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەبوارەکانی نەوت و گازدا ڕەت دەکاتەوەو دەڵێت ئەو رێکارانەی هەرێمی کوردستان گرتوویەتییە بەر بە ئاشکرا دژی یاسای عێراقییە.
لەهەمانکاتدا کەمال محەمەد وەزیری سامانەسروشییەکانی هەرێم لەوبارەو ڕاگەیاند کە ئەوان گرێبەستەکەیان بەبێ ئاگاداری حکومەتی عێراق واژوو کردووە، بەڵام گرێبەستەکان قازانجی زۆر بە عێراق دەگەیەنن.
ک