زایەڵە-لەدووەمین ڕۆژی سەردانەكەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سنە (پارێزگای كوردستان)، لە میانەی سێەمین دیدارى پارێزگا هاوسنوورییەکان لە نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و هەرێمى کوردستان:
ئەمڕۆ، نوخشە ناصح پارێزگاری هەڵەبجەو پارێزگارەكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك بە ئامادەبوونی سەرۆكی ژورە بازرگانیەكانی پارێزگاكانی هەڵەبجەو كوردستان بەشداریان لە كۆڕبەندی ئابووری و بازرگانی سنە (پارێزگای كوردستان) كرد.
پاش گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی سەرنجەكان لە درێژەی كۆڕبەندەكەدا’ یاداشتێكی گرنگی لێك تێگەیشتن لە نێوان پارێزگاری هەڵەبجەو پارێزگارەكانی (سنە، ئورمیە-ئازربایجان، کرمانشا ) واژۆكرا.
یاداشتەكە سەبارەت بە خاڵە سنورییەكان و بواری كلتوری و ئابوری و زانستی و بازرگانی و خوێندن و كشتوكاڵ، بوو كە كاریگەری گرنگ و بنەڕەتی دەبێت لە بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان پارێزگای هەڵەبجەو كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و بوژانەوەو كرانەوەی زیاتری پارێزگای هەڵەبجە لەسەرجەم ڕوەكانەوە
جێی باسە سەردانەكەی پارێزگاری هەڵەبجەو شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران درێژەی دەبێت و چەند كۆبونەوەو دیدارێكی دیكەی گرنگ ئەنجام دەدرێت.
ک