زایەڵە-دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، گرفت بۆ مووچەی مانگی پێنج دروست نابێت و دەنێردرێت،چاوەڕواندەكرێت بەر لە جەژن مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مانگی پێنج وەربگرن و تاوەكو 27ی ئەم مانگە تەواوی مووچەخۆرانی عێراق مووچەكانیان وەربگرن.
راشیگەیاند، ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی پێنج گرفتی نابێت و هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەن بەر لە جەژن پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بنێردرێت.
ک