زایەڵە - سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی كوردستان ئاماژەبەوەدەكات، ژمارەی گیانلەدەستدانی كرێكاران لەهەرێمی كوردستان لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 15 كەس، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ كرێكارێك لەسلێمانی بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.
عوسمان زیندانی، سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ كرێكارێك لە كاتی كاركردندا بەهۆی بەركەوتنی ئامێرەكانی كاركردنی لەگەڵ تەزووی كارەبادا گیانیلەدەستدا، ئەم رووداوانە بەهۆی كەموكورتییە لە شوێنی كارەكان و پێویستە یاسا رۆڵی خۆی بگێڕێـت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشێك لە خاوەن كارەكان لەپێناوی ئەوەی كارەكانیان بڕێكی كەمتری تێبچێت، لایەنی سەلامەتی بۆ كرێكاران رەچاوناكەن و هەستی بەرپرسیارێتی و مرۆڤایەتی و یاساییان كەمە و پێداویستیەكان دابین ناكەن و حكومەتیش لە وەزارەتەكانەوە وەك پێویست رێوشوێنەكان ناگرێتەبەر.
سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی كوردستان باسی لەوەشكرد، ئامارەكان دەریدەخەن لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا 15 كرێكار لە هەرێمی كوردستان بەهۆكاری جیاجیا لەشوێنی كاركردن گیانیان لەدەستداوە، هاوكات لە پێناوی هۆشیاری كرێكاران، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا نزیكەی 15 خولی هۆشیاری لە لایەن سەندیكاكەمانەوە كراوەتەوە، كە بەشێك لە خولەكان بۆ هۆشیاركردنەوەی كرێكاران لە رووی سەلامەتییەوە بوون.
ک