زایەڵە - ئەنجومەنی دادوەری عێراق رایگەیاند، مانگی رابردوو نزیکەی 29 هەزار هاوسەرگیری و زیاتر لە پێنج هەزار حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراوە.
لەمبارەیەوە ئەنجومەنی دادوەری عێراق بڵاویكردەوە : لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان مانگی رابردوو 28 هەزار و 853 هاوسەرگیریی بەفەرمی تۆمارکراوە و لەبەرامبەریشدا پێنج هەزار و 665 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە کە زۆرینەیان لە بەغداد و بەسرە تۆمارکراون.
بەپێی ئامارەکە، لە مانگی نیساندا لەبەرامبەر هەر پێنج هاوسەرگیرییەک، یەکێکیان بە جیابوونەوە کۆتاییهاتووە.
هۆکارەکانی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق بۆ ناسەقامگیریی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی دەگەڕێنرێتەوە و یەکێک لە هۆکارە گەورەکانیش هاوسەرگیریی منداڵانە و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیش بەشێکی سەرەکین لە پاڵنەرەکانی جیابوونەوە.
ک