زایەڵە - وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند،رەخنەیان لەو دوو گرێبەستەی حکومەتی كاربەرێكەری هەرێمی کوردستان هەیە کە لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی لە بواری نەوت و غاز واژۆ کراون.
لەمبارەیەوە حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، گرێبەستەکانی حکومەتی كاربەرێكەری هەرێم پووچەڵن، چونکە ئەو جۆرە گرێبەستانە پێویستە حکومەتی فیدراڵی عێراق ئەنجامیان بدات، نەک حکومەتی هەرێم.
دوای راگەیاندنی گرێبەستەکە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دوێنێ وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو هەنگاوەی بە نایاسایی و پێچەوانەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ناوبرد.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، گرێبەستەکان لەسەر بنەمای ئەو گرێبەستانەن کە چەند ساڵ پێش ئێستا کراون و لەلایەن دادگا عێراقییەکانەوە، یاساییبوونیان پشتڕاستکراوەتەوە.
ک