زایەڵە- د. بڕیار ڕەشیدئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەوتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، ڕایگەیاند، پێشوازیکردنمان لە نوێنەری خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان و کارگەکانی دروستکردنی کاشی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە سلێمانی، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢١ی ٥ی ٢٠٢٥ لە بەغدا بەمەبەستی گەیاندنی داوکاریەکانیان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ گرفتەکانیان سەردانی بەرێز سامی سودانی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دەروازەکان و گومرک و باج کرد.

وتیشی، لەسەردانەکە بەرێز سودانی ئامادەی تەواوی خۆی پیشاندا بۆ هاوکاریکردنی تەواوی خاوەن کارگەکانی کاشی و کێڵگە پەلەوەریەکان و ڕێکەوتین بەئامادەبونی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان هەفتەی داهاتوو لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی فراوان ساز بکەین و ڕێگا چارەسەرەکان بخرێتەڕوو بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان.

باسی لەوەشکرد،هەروەها ڕاستەوخۆ بەپەیوەندی ڤیدیۆیی لەگەڵ نوێنەری خاوەن کارگەکانی کاشی گفتوگۆمانکرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان.

ک