زایەڵە-ماڵپەڕێكی عێراقی ئاشكرای كرد، وەزارەتی دارایی عێراق رازی بووە مووچەی مانگی 5ی مووچەخۆرانی كوردستان پێش جەژنی قوربان مووچە بنێرێت.
ماڵپەڕی (بغداد الیوم) لە زاری سەرچاوەیەكەوە ئاشكرای كرد كە وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدڕاڵی رازی بووە پاش ئەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت،مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی 5 بنێرێت كە بڕەكەی 925 ملیار دینارە.
هەمان ماڵپەڕ ئەوەشی خستە ڕوو كە پێش جەژنی قوربان، پارەكە دەنێردرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق مەرجێكی هەیە، ئەویش ئەوەیە كە داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت.
دوابەدوای ئەم داوایەی وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/5/2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە فەرمی رایگەیاند كە بڕی 50 ملیار و 522 ملیۆن و 750 هەزار دیناریان وەك بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی 2025 خستۆتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
ک