زایەڵە-وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچەی فەرمانبەرانی عێراق نووسراوێك ئاڕاستەی فەرمانگەكانی وەزارەتەكەی دەكات، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش ڕوونكردنەوە دەدات.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ئێستا پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لە عێراق و هەرێمی كوردستان راگیراوە تاوەكو پەسەندكردنی خشتەكانی بودجەی 2025، هەركات ئەنجوومەنی نوێنەران خشتەكانی بودجەی 2025 پەسەندكرد پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە و پێویستە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە،ئەو نووسراوە فەرمییەی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەرچووە بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچەی فەرمانبەران، ئەوە تەنیا بۆ هەژماركردنی تێچووی دەستپێكردنەوەی پرۆسەكەیە، تا بزانرێت لە بودجەی ئەمساڵدا چەندی بۆ تەرخانبكرێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە لەساڵی 2016ەوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بۆ راژەی شارستانی لە هەرێمی كوردستان راگیراوە، بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2020 پلەبەرزكردنەوەی سەرجەم هێزە ئەمنییەكان دەستپێكردووەتەوە و پلەكانیان بەرزكراوەتەوە.

ک