زایەڵە-بە پێی توێژینەوەیەك كە كۆمپانیایەكی ئەمریكی لەسەر رادەی تووڕەبوونی خەڵكی وڵاتانی جیهان كردوویەتی، عێراق پلەی یەكەمی لە ریزبەندی وڵاتانی عەرەبیدا بەدەستهێناوە و پلەی دووەمیش لەسەر ئاستی جیهان.
بە پێی توێژینەوەی هەست و سۆزە جیهانییەكانی كۆمپانیای گالۆپ كە چەند رۆژی رابردوو بڵاوكرایەوە، عێراق پلەی دووەمی توڕەیی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێناوە و پلەی یەكەم لە وڵاتی عەرەبی گرتووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، راپۆرتەكە عێراقی لە پێش هەموو وڵاتانی عەرەبی خستووەتەروو، دوای ئەو وڵاتانی ئوردن، لیبیا، تونس، مەغریب، لوبنان و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی دێن، هاوكات لە پێش عێراق، قوبرسی باكور پلەی یەكەمە لە بەرزترین رادەی تووڕەبوون لە سەرانسەری جیهاندا و لە پلەی دووەمدا عێراق، ئەرمینیا، ئوردن و كۆماری دیموكراتی كۆنگۆ دێن.
هەر لەو توێژینەوەی ئەو كۆمپانیا ئەمەریكیە ئەوەشخراوەتەڕوو، وڵاتانی ڤێتنام، فینلاند، ئیستۆنیا، پورتوگال و مەكسیك لە ریزبەندی كەمترین وڵاتانی تووڕەیی جیهان بوون.
ک