زایەڵە - رێباز حەملان، ڕایدەگەیەنێت کە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی ئایار، دەنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی ڕاگەیاند «پێشبینی دەکەن حکومەتی عێراق بەر لە جەژنی قوربان موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم بنێرێت».

بەوتەی ڕێباز حەملان ئامادەکاری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم کۆتایی هاتووەو رۆژی یەکشەممە بە فەڕمی لیستی موچەی فەرمانبەران بۆ بەغدا دەنێردرێت.

ک