زایەڵە- بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان رایگەیاند: خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بە هەندێک بەرەوپێشچون لە رۆما کۆتایهات، بەڵام یەکلاکەرەوە نەبوون.

 وتیشی: هیوادارین لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو پرسانەی کە ماونەتەوە روون ببێتەوە، بەجۆرێك رێگەمان پێبدات هەنگاو بنێن بۆ گەیشتن  بەئامانجی هاوبەش، كە رێککەوتنێکی بەردەوامە.

 هاوکات، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفزیۆنی ئێرانی راگەیاند، ئەگەری بەرەوپێشچون لە دانوستانە ئەتۆمییەکان لە ئارادایە، لەگەڵ ئەو پێشنیازانەی کە لەلایەن عومانەوە پێشكەش دەكرێت.

وتیشی: ئێستا لایەنی ئەمریکی رونترو قوڵتر لە پێشوو لە داواکارییەکانمان تێدەگات، ئاماژەی بەوەشکرد: دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ واشنتۆن ئاڵۆزە و زیاتری پێویستە.

ئەمڕۆ پێنجەمین خولی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە رۆما دوای سێ کاتژمێر کۆتایی هات .

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: دانوستانەکان لە کەشێکی پیشەییدا ئەنجام دراون.

ک