زایەڵە - د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عیراق، بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچەی فەرمانبەرانی عیراق نووسراوێكی ئاڕاستەی فەرمانگەكان كردووە، بەڵام ئەوە بەمانای دەستپێكردنەوەی پلەبەرز كردنەوە نایەت، بەڵكو بۆ زانینی خەرجی پلەبەرزكردنەوە و سەرە مووچەیە تاكو بزانرێت تێچووی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچە چەند پارەی پێویستە و لە بودجەی ئەمساڵدا چەندی بۆ تەرخانبكرێت.
وتیشی، ئێستا پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لە عیراق و هەرێمی كوردستان راگیراوە لەگەڵ پەسەندكردنی خشتەكانی بودجەی 2025 ئەو پرۆسەیە دەستپێدەكاتەوە، هەركاتێكیش ئەنجومەنی نوێنەران خشتەكانی بودجەی 2025 پەسەندكرد پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە.
ک