زایەڵە-سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئاشكرایكرد كە لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادەیە و ئەمڕۆ یاخود سبەی دەنێردێت بۆ بەغدا.
د.عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی وبەدواداچوون ڕایگەیاند: لیستی مووچە ئامادەكراوە و ئەمڕۆ یان بەیانی دەنێردرێت بۆ بەغدا، هەر لەم هەفتەیە كاری لەسەر دەكرێت، چونكە بە سیستمی پەیڕۆڵ لیست ئامادە دەكرێت و هیچ گرفتێكی تەكنیكی نابێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر هەر گرفتێك بێتە پێش بۆ لیستی مووچە تەكنیكی نییە و بابەتی دیكەیە.
ک