زایەڵە-دوای راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچوی هەرێمەوە بۆ ماوەی ۱۰ ساڵ، بەڵام بە دەرچونی بڕیاری تەوتینی مووچە، پلەبەرزکردنەوەی بەفەرمانی وەزارەتی دارایی عێڕاق دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی زانیاریەکان، وەزارەتی دارایی عێراق لیستێكی ناردووە بۆ هەرێمی كوردستان و داوای كردووە هەرچەند بەرزكردنەوەی پلە هەیە، لە لیستی مووچەی مانگی شەش داخلی بكەن، چەند پلەی نریش هەن مافی خۆیانە، بۆیان بنووسن.

هاوكات سەرچاوەیەك لە یەكێك لە فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێم، ئاشکرای کردوە: نووسراوێك و لیستێكی لەو شێوەیە هاتووە، بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران بۆ مانگی شەش داخل بكەن و بەغدا داوای كردووە.

هەروەها داوا لە فەرمانگەكان كراوە ئەو لیستە بەوردی پڕ بكرێتەوە وسەرجەم زانیارییەكان لەسەر لیستی مووچەی مانگی شەش داخل بكەن.


لای خۆشیەوە نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچەی فەرمانبەرانی عیراق نووسراوێكی ئاڕاستەی فەرمانگەكان كردووە، بەڵام ئەوە بە مانای دەستپێكردنەوەی پلەبەرز كردنەوە نایەت، بەڵكو بۆ زانینی خەرجیی پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچەیە، تاكو بزانرێت تێچووەکەی چەندە و چەند پارەی پێویستە و لە بودجەی ئەمساڵدا چەندی بۆ تەرخانبكرێت.

دەشڵێت،ئێستا پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لە عێراق و هەرێمی كوردستان راگیراوە، بەڵام هەر كاتێك ئەنجومەنی نوێنەران خشتەكانی بودجەی 2025ی پەسەندكرد پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە.

ک