زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر بەغداد بیانوو نەهێنێتەوە پێش جەژن مووچەی مانگی ئایار لە هەرێم دابەشدەکرێت.
باسی لەوەشکرد، لە بەغداددابەشکردنی مووچە دەستیپێکردووە و تا رۆژی دووشەممە دەخایەنێت، لەم چەند رۆژەشدا هەرێم لیستی مووچە دەنێرێت، کە وردبینیکردنی سێ بۆ چوار رۆژی بەسە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر بەغداد بیانوو نەهێنێتەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە پێش جەژن مووچەی مانگی ئایار دابەشدەکرێت.
ک