زایەڵە-وەزارتی بازرگانی عیراق دەڵێت، زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن گەنمیان لە جوتیاران وەرگرتووە و پێشبینیش دەكەن بۆ ئەمساڵ نزیكەی پێنج ملیۆن تۆن گەنم وەربگرن.
حەیدەر نوری بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی عیراق ئاشكرایكرد، بڕی گەنمی وەرگیراو تائێستا گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن و پێشبینی دەكەن تاكو كۆتایی وەرزی كۆكردنەوەی بەرهەم بڕەكە بگاتە نزیكەی چوار بۆ پێنج ملیۆن تۆن.
وتیشی، ئەو بڕە گەنمەی كە ساڵی رابردوو لە كۆگاكاندا ماوەتەوە زیاترە لە دوو ملیۆن تۆن.
وەزارەتی بازرگانی عیراق پێشتر ئاماژەی بەوەكرد كە لیژنەیەكی ناوەندیی بۆ بە بازاڕكردن و "كۆنتڕۆڵی جۆریی" بۆ پرۆسەی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ دروستكراوە.
ک