زایەڵە- قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، بودجە بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ تەرخانکرا و لەمڕۆوە دەست بەکار دەکرێتەوە.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕەمك ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كرد، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی بودجەی پێویست بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ تەرخانکرا و لەئەمڕۆوە کۆمپانیای جێبەجێکار دەست بەکارەکانی دەکاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارە بەشێوەیەکی خێرا و بەوپەڕی توانای کۆمپانیاوە کار لە پڕۆژەکەدا بکرێت و جێگری سەرۆکی حکومەتیش قۆناغ بە قۆناغ بودجەی پڕۆژەکە تەرخان دەکات.

شارۆچكەی چەمچەماڵ و دەورووبەری ئاوی خواردنەوەیان لە هێڵی ئاوی دوكان- سلێمانی-یەوە بۆ تەرخان دەكرێت و بەردەوام هاووڵاتیانی شارۆچكەكە دەڵێن: ئاوی خواردنەوە كەمە و بە چەند ڕۆژ جارێك ئاویان پێ‌ دەدرێت.

ک