زایەڵە-سەرچاوەیەكی هەواڵ لە زاری سێ سەرچاوەی عێراقییەوە بڵاویکردەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای یاسایی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار کردووە بەهۆی واژۆکردنی گرێبەستی نەوت و غاز لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرای كرد، وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵای لەسەر حكومەتی هەرێم تۆمار كردووە.

چەند سەرچاوەیەك قسەیان بۆ ئاژانسەكە كردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم رووبەڕووبوونەوە یاساییە نوێیە، رێگریشە لەبەردەم هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆریی عێراق – تورکیا، کە لە مانگی ئاداری 2023ـەوە وەستاوە.

ک