زایەڵە - وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ مووچەی چەند مانگێکی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکی کەوێنەیەکی دەست زایەڵە کەوتووە هاتووە، پاڵپشت بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ( ٢٧٩ ) لە ڕۆژی ( ١٩ / ٣ / ٢٠٢٥ ) تایبەت بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئەو فەرمانبەرانەی ساڵی ٢٠٢٤ بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون بەڵام بەهۆی ئەوەی لەناو لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەمانگانە دەچێتە بەغداد قبوڵ نەکراون و ماوەی چەند مانگێکە شایستەکانیان بۆ خەرج نەکراوە لەو بارەیەوە چەند بڕیارێک لەسەر میکانیزم و شێوازی پێدانی شایستەکانیان درا بەم شێوەیە.    

١- ڕۆژی چوارشەممە ( ٢٨ ی ئایاری ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٥ ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.   

٢- هاوکات مووچەی مانگەکانی ( ٣ ، ٤ ، ٥ ، ٦ ،٧ ) ساڵی ٢٠٢٤ سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەکرێت کەلەو مانگانە دامەزراون و شایستەکانیان بۆ خەرج نەکراوە.    

٣- لەمانگەکانی داهاتودا لەگەڵ خەرج کردنی مووچەی مانگانەیان قۆناغ بە قۆناغ ئەو مووچانەشیان بۆ خەرج دەکرێتەوە کە لەساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا پێیان نەدراوە.

٤-لە مانگی داهاتووەوە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە مانگانە لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت کە تێکڕای تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.

ک