زایەڵە- نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لە بەڕێز عەقید پیتەر كوپەر فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا لە كوردستان و وەفدی یاوەری كرد.

سەردانەكەیان، بە مەبەستی هەماهەنگی و پەیوەندی دۆستانەی نێوان پارێزگای هەڵەبجەو ووڵاتی ئەڵمانیا بوو، وەفدی ناوبراو جل و بەرگی سەربازی تایبەت بە ووڵاتەكەیان پێشكەش بە پارێزگار كرد كە وەك خاتونێكی بەهێز لە پارێزگاكەو كوردستان و عێراقدا ڕۆڵی كاریگەری هەبوە لە بەڕێوەبردنی ئیدارەو كایەیی سیاسی و هەروەها كاركردنی بەڕێزیان لە سلكی سەربازیدا لە پێشوتردا’ پارێزگاری هەڵەبجە لای خۆیەوە سوپاسی سەردان و دیارییە تایبەت و بەنرخەكەی كردن و ڕۆڵی هێزەكانی ئەڵمانیای لە ناوچەكەو كوردستان بەرز نرخاند

ک