زایەڵە-دۆسیەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دیار نەبوونی داهاتی نەوتی هەرێم لە دادگایە و بەغدا چاوەڕێی بڕیارێكی یەكلاكەرەوە دەكات.
بەپێی زانیارییەكانی زایەڵە، محەمەد شەیاع سودانی نوسراوێكی ئاراستەی دادگای فیدڕاڵی عێراق كردووەو داوای ڕوونكردنەوەی كردووە لەسەر پرسی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
سودانی لە نوسراوەكەیدا بۆ دادگای فیدڕاڵی دۆخی نێوان هەرێم و بەغدای لەسەر بابەتی موچە و پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق ڕونكردووەتەوەو ئەوە خستووەتەڕوو كە ئایا لە ڕووی یاساییەوە دەكرێت كە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت لە كاتێكدا هەرێم پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنەكان و یاسای بودجەوە.
بەپێی زانیارییەكانی زایەڵە، ناوەڕۆكی نوسراوەكەی محەمەد شیاع سودانی پشتی بەستووە بە ڕاپۆرتەكانی دیوانى چاودێرى دارایى عێراق له بارهى پشكى ههرێم له بودجه و داهاتى نهوتى ههرێمى كوردستان. كە بەپێی راپۆرتەكانی دیوانی چاودێری دارایی پێناچێت بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی حكومهتى ههرێمى كوردستان بن.
فەرمانبەرانی هەرێم چاوەڕێی ئەوە دەكەن بەر لە جەژنی قوربان موچەی مانگی ئایار وەربگرن، بەڵام بەپێی ئەو دۆخە نوێیەی لە نێوان هەرێم و بەغدا هاتووەتە ئاراوە پێناچێت فەرمانبەرانی هەرێم لە كاتی خۆیدا موچەی مانگی ئایار وەربگرن.
ک