زایەڵە - لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە د، نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی دارایی وەک موچەی مانگی ٥ی موچەخۆران ، سەد هەزار دیناری باشترکردنی بژێوی خانەنشینان ، بە هەمیشەیکردنی کارمەندانی گرێبەستی کۆمسیۆن ، پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران، و چەند پرسێکیتر سەردانی وەزارەتی داراییم کرد و چاوم بە بەڕێز وەزیری دارایی کەوت.
ناوبراو وتیشی، تایبەت بە پرسی موچەی مانگی ٥ وەزیری دارایی ئاماژەیدا بە ناوەڕۆکی نووسراویان ژمارە ١٤٥٠٢ کە چیتر ناتوانن موچە بۆ هەرێم بنێرن لەبەر تەواوبوونی پشکی هەرێم لە بودجەی سێ ساڵەی فیدڕاڵی .وێڕای مشتومڕێکی زۆرمان لەگەڵ وەزیری دارایی لەسەر ئەم بابەتە ، وەلەبەر ئەوەی ئەم هەڵوێستەی وەزارەتی دارایی پێجەوانەی بڕیاری ژمارە ٢٢٤ی دادگای فیدڕاڵییە ، هەروەها ئەو شێوازەی پشکی هەرێمی پێ ئەژمار کراوە لەو نووسراوەی وەزارەتی دارایی هیچ بنەمایەکی یاسایی و ژمێریاری نییە، جگە لەوەی حکومەتی فیدڕاڵ هێشتا خشتەی داهات و خەرجی ساڵی ٢٠٢٥ نەناردووە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ، کە پێچەوانەی مادەی ٧٧/دووەم لە یاسای بودجەی سێ ساڵەیە.
لەکۆتایدا هێمای بەوەشکرد،وە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە هەموو رێکارێکی دەستوری و پەرلەمانیی ئەگرینەبەر .
ک