زایەڵە - کاوە عەلی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، دەبوو بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، چۆن کۆڕبەند و دیدار یان ڕێکدەخست، لە تاو بەرپرسانی عێراقی بەر کەس نەدەکەوت، ئێستا کۆبونەوەیەکی پەلەیان ڕێکبخستایە بۆ سەرۆک کۆمار و وەزیرە کوردەکان و فراکسیۆنە کوردستانیەکان و کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان -پەرلەمانی کوردستان لە دەرەوەی بازنەکەیە بەمەستی چارەسەری گرفتی مووچە، کە هەروا ئاسان نییە.
ئەوپەرلەمانتارە وتیشی، بێ خەم بوون لە چارەسەر نەکردنی هەڵەیەکی گەورەیە، بابەتی نەناردنی مووچە بەداخەوە تەنها سزای مووچە خۆرانی هەرێم دەدرێت، پێویستە دەرچین لەو شەڕە دەنوکە و بەدوای چارەسەر بگەڕێین و عەیب نییە بۆ هەرێم ڕاستیەکان بە هاوڵاتیانی خۆی بڵێت، پێویستە بەتەنها زانیاری و گرفت وچارەسەر لای یەک لایەن و یەک کەس نەبێت.
ک