زایەڵە-بریكاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ڕێژەی هەژاری لە پارێزگاكانی عێراق زۆر زیاترە لە پارێزگاكانی هەرێم، بەجۆرێك رێژەی هەژاری لە عێراق بەبێ هەرێمی كوردستان 19.3% و لە هەرێمی كوردستانیش رێژەی هەژاری 8.6%
سیروان محەمەد، بریكاری وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند: رێژەی هەژاری لە شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان پێكەوە لە %17.5، هاوكات رێژەی هەژاری لە عێراق بەبێ هەرێمی كوردستان 19.3% و لە هەرێمی كوردستانیش رێژەی هەژاری لە %8.6 پێكدێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كەمترین رێژەی هەژاری لە هەولێرە، كە 5.9%ە و دوای ئەویش سلێمانی و دهۆك دێن، بەگوێرەی خەمڵاندنەكان، هێڵی هەژاری بۆ ساڵی 2023 - 2024 ، بە 137 هەزار دینار خەمڵێندراوە بۆ هەر تاكێك لە مانگێكدا.
بریكاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە گفتوگۆكانیان لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەستپێكردووە، بەمەبەستی رێكخستنەوە و بەراوردی سەرژمێری ساڵی 1957 لەگەڵ سەرژمێری ساڵی 2024 و تاوەكو ئێستاش چوارجارسەردانی بەغدادیان كردووە.
ک