زایەڵە-هونەرمەند هۆمایۆن شەجەریان گەیشتە سلێمانی.
هونەرمەند هۆمایۆن شەجەریان، بەمەبەستی پێشكەشكردنی چەند كۆنسێرتێك، گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لێكرا.
هومایون شەجەریان، هونەرمەندی ناسراوی ئێرانی، چوار کۆنسێرت لە هەولێر و سلێمانی سازدەکات، دوایین کۆنسێرتی لە هەولێر، دەبێتە 50یەمین کۆنسێرتی گەشتەکەی.
کۆمپانیای تار پڕۆدەکشن لە ئەڵمانیا رێکخەری گەشتە هونەرییەکەیە رایگەیاند، لە چوارچێوەی گەشتە هونەرییەکەی هونەرمەند هومایون شەجەریان و ئەنوشیرەوان رووحانی، ئاوازدانەر و ژەنیاری پیانۆ، وێستگەی نوێ سلێمانییە و دواتریش هەولێر.
رۆژی 31ـی ئایار و 1ـی حوزەیرانی 2025 کۆنسێرتی هومایون شەجەریان و ئەنوشیرەوان رووحانی لە هۆڵی تەلاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، لە 6 و 7ـی حوزەیران، دوو کۆنسێرت لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بەڕێوەدەچن. تۆڕی میدیایی رووداو، سپۆنسەری میدیایی کۆنسێرتەکانە.
ناوەندەکانی فرۆشتنی بلیتی دوو کۆنسێرتەکەی سلێمانی، لە رێستۆرانتی لێجند لە ئەندازیاران، کافێ باربێرا لە بەختیاری و جان کافێ لە عەقاری. لە هەولێر لە رێستۆرانتی تەیستی لە دریم ستی و ئەمازۆن لە گوڵان مۆڵ دەست دەکەون. هەروەها بەشێوەی ئۆنلاین بلیتی کۆنسێرتەکان لە (TarTicket.com) بەردەستە.
ک